سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەرێگەی تەقەمەنی بۆمبڕێژكراوەوە كراوەتە ئامانج و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە سەختی برینداربوو.
ئاوێنه: سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دهۆك رایگەیاند:" یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی تیمەكانی كردنەوەی ڕێگاوبانەكان لە قەزای ئامێدی لە باكووری دهۆك تەقەمەنییەكی لە جۆری تی ئێن تی، پێوە بەسترابوو لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكانی رۆژانەیان تەقیوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست".
باسی لەوەشكردووە:" ناوچەكە بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئەنقەرە و پەكەكە و رۆژانە پێكدادانی چەكداری نێوان ئەو دوو لایەنەیە و بێجگە لەمەش رۆژانە بۆردوومانی سوپای توركیا بە پاساوی بوونی پەكەكە دوبارە و سێبارە دەبێتەوە".