ئەمڕۆ دوشەممە، لە گەڕەکی قادرکەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان دو بنەماڵەدا رویدا و شەش کەس برینداربون.
ئاوێنە: یادگار عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش بە روداوی وت، بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە روداوەکە رویداوە. یەکێک لە بنەماڵەکان چونەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی دیکە و کەسێک دەستڕێژیی گولـلەی لە ماڵەکەیان کردوە.
شەش کەس لە ماڵەکەدا بون، یادگار عەبدولکەریم وتویەتی، هەمویان برینداربون و برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی قسەی بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، هێشتا ئەو كەسە دەستگیرنەكراوە كە تەقەی كردوە.