پشتیوان سادق، ئەندامی وەفدی پارتی بۆ بەغدا، رایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیاندا لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیان لەوە كردۆتەوە كە نابێت بودجەو موچە بە هیچ بابەتێكی ترەوە ببەسترێنەوە. دەشڵێت،"لە کۆبونەوەکەمان باسمان لەوەکرد، کە نابێت هەمان ئەزمونی بودجە لە پڕۆژەیاسای نەوت و گازدا دوبارە ببێتەوە."
ئاوێنە: پشتیوان سادق، ئه‌ندامی وەفدی پارتی بۆ به‌غدا، ئەمڕۆ دوشەممە، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لە كۆبونەوەكەمان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی جەختمان لەسەر مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتی بودجەو موچەی خەڵكی كوردستان، كە بەهیچ شێوەیەك پێویست ناكات ئەو دو بابەتە بە هیچ بابەتێكی دیكەوە ببەسترێنەوە.
پشتیوان سادق وتیشی، هه‌رێمی كوردستان دو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه كه حكومه‌تی نوێی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌سه‌ر پێكهاتوه، هه‌روه‌ها رێكه‌وتنی دوه‌میش له‌نێوان هه‌ردو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كراوه و هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌ردوكیان بوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كانیدا دوپاتی له‌سه‌ر گفتوگۆ‌و زمانی له‌یه‌كگه‌یشتن كردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی به پشتبه‌ستن به ده‌ستور و پابه‌ندبون به سیسته‌می فیدڕاڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی هه‌ریمی كورددستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مادده‌ی 140ـی ده‌ستور و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناكرێت رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری هه‌بێت، به‌ڵام له پەرلەمانەوە به‌شێوه‌یه‌كی دیكه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
پشتیوان سادق وتی، لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیش "بۆچونیان ئیجابی بو، پێیان وابو كە پێویستە بەردەوامی بە گفتوگۆ بدرێت و ئێمە پێكەوە شەریكین لەو وڵاتەداو پێویستە پێكەوە بابەتەكان چارەسەر بكەین."
وتیشی"تەئكیدمان لەوەش كردەوە كە ناكرێت پڕۆژە یاسای نەوت و غازیش وەك بودجە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت."