دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕونكردنهوهیهك لهبارهى ڕوداوهكهى شهوى ڕابردوى چهمچهماڵهوه بڵاودهكاتهوهو وتهبێژى دهزگاكهش ئاشكرایدهكات، توانیویانه تهقهكهرهكه دهستگیربكهن.
ئاوێنە: ئەوکەسەی شەوی ڕابردوو لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ بەدەستڕێژی گولە کەسێکی کوشتو پێنج کەسی دیکەشی بریندارکرد، دەستگیرکرا.
دەزگاى ئاسايشى هةريَم ئاشكرايكردوة، ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ 7ى 8ى 2023 کاتژمێر 7 لەناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتیەکی کوشتو بوە هۆی بریندارکردنی پێنج کەسی دیکە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراو لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.
لةلايةكى ديكةوة عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، تەقەکەرەکە کاتژمێر 2ی بەرەبەیان لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیرکراوە.
شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی قادر کەرەمییەکانی ناحیەی شۆڕشی چەمچەماڵ، شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕویداو شەش کەس برینداربون.
نزیک کاتژمێر 11ی شەو، محەمەد جوامێر یەکێک لەبریندارەکانی ڕوداوەکە لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
زانیارییەکان باس لهوهدهكات، بەهۆی کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە ڕوداوەکە ڕویداوە، یەکێک لەبنەماڵەکان چونەتەسەر ماڵی بنەماڵەکەی دیکەو کەسێک دەستڕێژیی گولەی لەماڵەکەیان کردوە.