شاره‌وانى سلێمانى له‌باره‌ى ئه‌و زه‌ویانه‌ى فۆڕمن‌و تائێستا ڕێگه‌ى دروستكردنى خانویان له‌سه‌رى پێنه‌دراوه ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش زانیارییه‌كى گرنگ ئاشكراده‌كات.
ئاوێنە: مانگى پێنجى ئه‌مساڵ ژمارەیەک هاوڵاتیى لەبەردەم شارەوانیی سلێمانی گردبونەوەو داوایانكرد زەوییەکانیان لەسەر تاپۆ بکرێت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ى چونه به‌رده‌م شاره‌وانى به‌وته‌ى خۆیان كه‌سوكارو هاوسه‌رى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش بون، كه دواى شه‌هیدبونى هاوسه‌رو كوڕه‌كانیان پارچەیەک زەویان پێدراوه‌و شارەوانیش ڕێگریی دەکات له‌وه‌ى بیكه‌ن به‌خانوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شاره‌وانى ئاشكرایكردوه، بەشێک لەخاوەن زەوییەکان کڕین‌و فرۆشتنیان بەزەوییەکانەوە کردوە، کێشە لەنێوان ئەوانیش دروستبوە.
به‌شێكى دیكه‌ش له‌و هاوڵاتیانه له‌ئێستادا زەوییەکانیان كردوه بەخانوو تەنها دەرگاو پەنجەرەی ماوە، بەڵام ڕێگرییان لێدەکرێت هیچ كه‌سێكى تێدا نیشته‌جێ ببێت.
لاى خۆیشیه‌وه له‌یلا عومه‌ر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاشكرایكرد، بەمزوانە بڕیاری ڕەزامەندی تاپۆکردنی زەوییەکانی دژەتیرۆرو هێزەئەمنیەکان‌و زەویە فۆڕمەکان دەردەچێت‌و هاوڵاتیان دەتوانن بیکەن بەخانوو.
ئه‌و زەوییانه دەکەونە گەڕەکەکانی (ئاوبارە، عەواڵ، بەکرەجۆ، ڕاپەڕین، کانی گۆمە، خەلیفاوا)و چەند گەڕەکێکی دیکە.
ئەو زەوییانە بەزەوییەکانی دژەتیرۆرو پێشمەرگە ناسراون کە بەشێوەی فۆڕم دابەشکراون، ئێستاش تاپۆکردنیان پێویستی بەبڕیارێکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانە.