زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە
  2023-08-08       758       

زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردی باشووری کوردستانن، بەهۆی لەکارکەوتنی بەلەمەکەیانەوە لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە.

ئاوێنه‌: پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا رایگەیاند:" ماوەی سێ رۆژە زیاتر لە ٥٠ کۆچبەر کە لە تورکیا بەرێکەوتوون بە مەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا، لە کەناراوەکانی یۆنان گیریان خواردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" زۆرینەی کۆچبەرەکان هاوڵاتی باشووری کوردستانن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ٥:٠٠، بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی نافپلیۆن پەکی کەوتووە".

باسیلەوەشکرد:" بەلەمەکە زیاتر لە ١٠ منداڵی تێدایە لەگەڵ شەش ژنیش، لە ئێستاشدا هێزە دەریاییەکان ئاگادارکراونەتەوە و سەرقاڵی رزگارکردنیانن".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×