وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لەوەڵامی نوسراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا تایبەت بە چارەسەركردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، هەردو وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە پێشنیار دەكەن مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، لە نوسراوێكدا بۆ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، كە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە، وتویەتی، لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە پاش چەندین كۆبونەوە، رێككەوتون لەسەر كۆنوسێك كە تێیدا پێشنیاركراوە، مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست و بڕی چوار ملیارو 255 ملیۆن و 896 هەزار دینار زیاد دەبێت بۆ كۆی ئەو شایستە داراییانەی كە لە ئێستادا وەری دەگرن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆتا كۆبونەوەمان لەگەڵ وەزیری پەروەردە، كۆنوسی لیژنە هاوبەشەكەمان پەسەندكرد، هەردو وەزارەت پێشنیار دەكەین، مامۆستایانی وانەبێژ بكرێن بە گرێبەست.