جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، ناسراو بە فاو هۆشداری دەدات، کە 33%ی وڵاتانی عەرەبی رووبەڕووی هەڕەشەی برسێتی دەبنەوە.
ئاوێنە: عەبدولحەکیم واعر، جێگری بەڕێوەبەری رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی، ناسراو بە فاو رایگەیاند، %33ی وڵاتە عەرەبییەکان رووبەڕووی هەڕەشەی برسێتی بوونەتەوە، بەتایبەتی سوریا و یەمەن و سودان.
ناوبراو پێی وایه هۆکارەکانی برسێتی لەوڵاتە عەرەبییەکاندا زۆرن، لەوانەش کۆچکردن و جێهێشتنی زەوییە کشتوکاڵییەکان بەهۆی جەنگ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و پەتاکان.
بهشێوهیهكی گشتیش عەبدولحەکیم واعر ئاشكرایكرد ئێستا 800 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەبێ هەبوونی خواردنی پێویست ژیان بەسەردەبەن.
پێشتریش فاو لەبارەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاوی سەر زەوی لە چەند وڵاتێک هۆشداری داوە، لە راپۆرتێکدا لەبارەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، زۆنگاوهك بهجۆرێك رووبهڕووی بههێزترین شهپۆلی گهرما بوونهتهوه كه له 40 ساڵی رابردوودا وێنهی نهبووه.