ویلایهته یهكگرتوهكانى ئهمریكا سهبارهت بههێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان نیگەرانەو وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئهو وڵاتهش هۆشداریى بهتوركیا دهداتو ڕایدهگهیهنێت، "پێویسته ڕێز لهناوچه ئارامهكان بگرن".
ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ڕۆژانەو لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەزیادبونی بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانو ئەگەری بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەمریکا هێشتا نیگەرانە لەپەرەسەندنی ڕادەی توندوتیژییەکان لەباکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بەتایبەتی کاریگەرییەکانی لەسەر دانیشتوانی مەدەنیو کاریگەرییەکانی لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ دەستەبەرکردنی شکستی بەردەوامی داعش".
میلەر هەروەک وتی، "هەڵوێستمان لەسەر ئەوە نەگۆڕاوە، پاراستنی هێڵەکانی ئاگربەستی ئێستا بۆ زیادکردنی سەقامگیری لەسوریاو دۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی بۆ ململانێکان، زۆر گرنگە هەمولایەنەکان پارێزگاریی لەناوچە ئارامەکان بکەنو ڕێزیان لێبگرن".
جهختیكردهوه، "ئێمە لەگەڵ تورکیاو لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکانی سوریا کاردەکەین بۆ دڵنیابون لەسەلامەتی کارمەندانی ئەمریکیو هێزە هاوبەشەکانمانو هاوڵاتیانی مەدەنی".
میلەر ئهوهشى وت، ئەوان هاوبەشیی بەرژەوەندییەکانی تورکیان لەکۆتاییهێنان بەململانێکانی سوریا بەشێوەیەکی بەردەوامو دەشڵێت، "ئێمە لەمبارەیەوە ڕاوێژی نزیکمان لەگەڵ تورکیا هەبوەو بەردەوامیشدەبین".