تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڵاوكرانەوە
  2023-08-09       339       

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و بەگوێرەی خشتەی كاری كۆبونەوەكەش، گفتوگۆ لەبارەی دو بابەتەوە دەكرێت یەكەمیان ئەنجامی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دەبێت.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە.


لە تەوەرەی یەكەمی كۆبونەوەكەدا، ئەنجامی سەردانەكەی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا تایبەت بە گەڵالەكردنی پرۆژە یاسای نەوت و غازی فیدراڵی دەخرێتەڕو.

لە تەوەری دوەمی كۆبونەوەكەدا ڕەشنوسی پەیڕەوی (سندوقی چاودێری و شیاندنی كەسانی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵاكان) لەبەر ڕۆشنایی یاسای ژمارە (22)ی ساڵی 2011، دەخرێتەڕو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×