داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان داوای رادەستکردنی وەهاب هەڵەبجەیی دەکات
  2023-08-09       942       

له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان وێنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانی راگرتنی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، فه‌رمانده‌ی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و  ده‌ڵێت: "هەندێک تۆمەتباری داواکراو لە لایەن دادگاوە هەن پێویستە رادەستی یاسا بکرێن".

ئاوێنه‌: سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دوو نوسراوی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌ وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی و یه‌كێكیان وێنه‌ی ناوبراوی پێوه‌یه‌، یه‌كێك فه‌رمانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌وی دیكه‌شیان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌ و له‌نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2023 بۆ ناوبراو ده‌ركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌: "بەداخەوە ماوەیەکە لە سنوری دەڤەری سلێمانی، بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە ناوخۆیی و حزبیی و کەسییەکان ، رۆژبەرۆژ روو لە زیادبوونە لە کاتێکدا پێویستە دەزگای ئەمنیەکان کە دەزگای فەرمی حکومەتن، ئەرکیان پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نشتیمان و سەروماڵی هاولاتیان و پارێزگاریکردن لە دۆخی پێکەوە ژیان و ئاسایش و ئاشتی کۆمەلایەتی بێت".

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستانەوە 

بەداخەوە ماوەیەکە لە سنوری دەڤەری سلێمانی، بەکارهێنانی دامەزراوە ئەمنییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە ناوخۆیی و حزبیی و کەسییەکان ، رۆژبەرۆژ روو لە زیادبوونە لە کاتێکدا پێویستە دەزگای ئەمنیەکان کە دەزگای فەرمی حکومەتن، ئەرکیان پاراستنی ئارامی و ئاسایشی نشتیمان و سەروماڵی هاولاتیان و پارێزگاریکردن لە دۆخی پێکەوە ژیان و ئاسایش و ئاشتی کۆمەلایەتی بێت و نابێت هیچ دەزگایەکی ئەمنی ببێتە دەزگایەکی کەسیی و بە مەبەستی تایبەت بلاوبکەنەوە لەو روانگەیەوە رایدەگەیەنین کە هەندێک تۆمەتباری داواکراو لە لایەن دادگاوە هەن پێویستە رادەستی یاسا بکرێن و لە بەردەم دادوەردا ئامادە بن تا دادگا رێکاری یاسایی خۆیی بەرامبەریان بگرێتە بەر. 

بە پێچەوانەوە ئامادەنەبوون لە بەردەم دادوەر و پشتگوێخستنی داواکاری دادگا و رادەستنەکردنی داواکراوان بە یاسا، دەرفەتی زیاتر دەداتە ئەو تۆمەتبارانە کە پەنا بۆ کردەوەی قێزەونی دیکە ببەن و حالەتەکانی تیرۆر و کوشتن و رفاندن و تۆقاندنیش لەسەر دەستیان روو لە زیادبوون بکات و کۆمەلگە بە گشتی ، لە ترس و دلە راوکێ نائارامیدا بێت.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان


 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×