فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی لەسەر رێگەی دوكان-خەلەكان كردە ئامانج
  2023-08-09       445       

قایمقامی دوکان رایگەیاند، لە رێگەی نێوان دوکان-خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لاریدۆ "بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە ئامانج و دو کەسی تێدابوەو برینداربون و براونەتە نەخۆشخانە."

ئاوێنە: سیروان لالە سەرحەد، قایمقامی دوکان بە روداوی راگەیاند، سەرەتا زانیارییان وا پێگەیشتوە کە ئۆتۆمبێلێک سوتاوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتوە کە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، کە لە جۆری جیپ لاریدۆ بوە و دو کەسی تێدابوە کە "خەڵکی سوریا و هەڵەبجە بون، برینداربون و ئێستا لە نەخۆشخانەی دوکان چارەسەر وەردەگرن."

بە وتەی قایمقامی دوکان، روداوەکە لەنزیک گوندی قەڵات بوەو بەرگریی شارستانی چونەتە شوێنی روداوەکەو ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردوە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×