وەفدی پارتی و بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا لە كۆبونەوەدان
  2023-08-09       653       

وەفدی پارتی بە سەرۆكایەتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی  لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا لە كۆبونەوەدان.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان لە كۆبونەوەكەدا، وەفدی پارتی و سەرۆكی یەكێتی گفتوگۆ لەبارەی هەندێك پرسەوە دەكەن، لەوانە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردو حزبەكە.

وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامییەتی هەر یەک لە فواد حسێن، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، نەوزاد هادی، جەعفەر ئێمینکی، شاخەوان عەبدوڵا، بەنگین رێکانی، ئومێد سەباح و فارس عیسا ماوه‌ی سێ رۆژە لە بەغدان و چه‌ند كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان و سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×