نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-08-19       781       

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەشێوەیەك كە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 85 دۆلار.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوت، شەوی رابردو لە كاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 68 سەنت بەرزبوەوەو گەیشتە 84 دۆلارو 80 سەنت.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس 86 سەنت بەرزبوەوەو گەیشتە 81 دۆلارو 25 سەنت.

بەپێی میدیا جیهانییەكان بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هەیە لە ئەمریكا كە رەنگە ببێتە مایەی درێژەكێشانی كەمبونەوەی خستنەڕو تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×