بنەماڵەی شێرکۆ بێکەس داوادەکەن ساڵیادی شێرکۆ هاوشێوەی ڕابردوو نەکرێتەوە
  2019-07-30       4559       

هەڵۆ شێرکۆ بێکەس داوا دەکات بۆ لەمەودوا ساڵیادەکەی باوکی هاوشێوەی ڕابردوو نەکرێتەوە و وا بەباش دەزانن خۆ بەدووربگرن لە خۆدووبارەکردنەوە.

ئاوێنه‌: هەڵۆ شێرکۆ بێکەس نوسیویەتی "هاوڕێیان و شیعردۆستانی ساڵیادیی شێركۆی نەمر! بە سوپاسەوە ئەمەوێ ئاگاداری تێكڕایی نووسەر و هونەرمەندان و هەوادارانی شیعریی شێركۆی مەزن بكەم، دوای پێنج ساڵی لەسەریەك یادكردنەوە لە پاركی ئازادییدا، ئەگەرچی هەموو یادەكان زیاتر تانوپۆییەكی شیعریی موزیك ئامێز بوون و لەسەر ئەركی ماڵباتی ”بێكەس” ئەنجامدراون، ئێمە وەكو ماڵباتی ”بێكەس” وامان بە باش زانی بۆ خۆ دوورگرتن، لە خۆدووبارەكردنەوە، ئیتر بۆ لەمەودوا ساڵیادەكان، بە شێوەی ڕابردوو نەكرێنەوە!". 

ناوبراو ده‌ڵێت ''من هیواخوازم وەزارەتی ڕۆشینبیریی و هەموو دەزگا ئەدەبییەكانی،”پایتەختی ڕۆشینبیریی!” بتوانن گەورەتر و پەلوپۆدارتر بە شێوەی جودا یادیی ئەم شاعیرە مەزنە بكەنەوە، شێركۆ ناسنامەیی شیعر و ئەدەبیی ئێمەیە بۆیە دەبێ ساڵیادەكانی جیاوازتر لە یادێكی بچووكی پاركی ئازادییدا قەتیس بكرێت!، پێویستە ساڵیادەكان سەربكێشن بۆ ڤێستیڤاڵ و سیمینار و كەرنەڤاڵی شیعریی گەورە، قسە كردن لە دیوە شاراوەكانی شیعریی شێركۆ" هەڵۆ شێرکۆ بێکەس ئامادەییشی نیشانداوە لە هەر کوێیەک یادی باوکی بکرێتەوە ئەو ئامادەبێت''.

ژیاننامەی شاعیری مەزن شێرکۆبێکەس 
- شێرکۆ بێکەس  کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری
ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە
- ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجەی سییەکانیەوە کۆچی دوایی کردووە لەسەر وەسیەتی خۆی لەپارکی ئازادی شاری سلێمانی دەنێژرێت.
- لەدوای خۆی سێ کچ بەناوەکانی(هەڵبەست،هێژا،هانا) و کوڕێک بەناوی( هەڵۆ) بەجێ دەهێڵێت.
- لەساڵی ١٩٨٦  عێراقی بە جێھێشتوەو لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان
- شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون
- ساڵی ١٩٨٧ لە سوید "خەڵاتی تۆخۆڵسکی" وەردەگرێت، خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت
-  لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو
- لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند
- لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دەدات
- شێرکۆبێکەس  یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە
- ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی "تریفەی ھەڵبەست" لە (بەغدا) لە چاپ دا
-لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە
- لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو
- لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی "خاک" خەڵاتی پیرەمێردی شاعیری بە شێرکۆبێکەس بەخشیوە
- ناوەڕۆکی شیعرەکانی شێرکۆبێکەس باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردوو

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×