نوێنەر و ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر دەستگیركران
  2023-08-20       543       

دوای رێگری لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەولێر، نوێنەر و ژمارەیەك لە مامۆستایان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.

ئاوێنە: لە هەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە رێگری لەو گردبوونەوەیە كرا كە بڕیاربوو پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامبدرێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ و زیاتر لە 10 مامۆستای وانەبێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركران.

دوێنێ عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە ھەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی (ئەمڕۆ) خۆپیشاندانی سەرتاسەریی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەولێر لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەستپێدەكات.

لەبارەی ئامانجی گردبوونەوەكەشەوە ئاشكرایكرد، “لەپێناو داواکردنی مافی سەرەتاییمان کە دامەزراندن و بوون بە ھەمیشەیی وانەبێژانە، لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ مامۆستا، لەپێناو نەھێشتنی چینایەتی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی سلکی پەروەردە، لەپێناو بە یەکچاو سەیرکردن لە ماف و ئەرک دا”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×