وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ته‌مویلكردنى پاره بۆ موچه‌ى مانگى 8 ده‌كات‌و وه‌فدى هه‌رێمیش له‌به‌غدایه‌و وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش ڕونكردنه‌وه ده‌دات‌و وته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت، "چاوه‌ڕوانى ناردنى به‌شه بودجه‌و موچه ده‌كه‌ین".
ئاوێنە: هونەر جەمال وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكردوه، "ڕێنوێنییه‌كانى جێبەجێکردنی یاسای بودجه له‌بوارى حێبه‌جێكردندان، هیوادارین له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراق پابه‌ندبێت به‌یاسای بودجه‌و موچه‌و بودجه‌ى هه‌رێم ڕه‌وانه بكات، هەرکاتیش پارەکە نێردرا، ئێمەش دەست بەدابەشکردنی موچە دەکەین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، لەمڕۆوە دەست بەتەمویلکردنی موچەی وەزارەت‌و پارێزگاکان دەکات.
بۆ ئه‌وه‌ش هونه‌ر جه‌مال وتویه‌تى، "حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی پابه‌ندییه‌كانی له‌یاسای بودجه جێبه‌جێكردوه‌و هه‌موو ڕێكاره‌كانی ته‌واوكردون‌و داتاكان‌و دۆسییه‌كانیش له‌لایه‌ن دیوانى چاودێریى دارایى عێراقه‌وه وردبینىكراون".
ڕۆژی 3ى ئه‌م مانگه حکومەتی عێراق ته‌نها بڕى 598 ملیار دیناری بۆ هەرێم ڕه‌وانه‌كرد، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ موچەى فه‌رمانبه‌رانى پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌فدى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بودجه‌و موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌شارى به‌غدایه‌و ئه‌مڕۆ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت.