دژی زیادکردنی باج و پارەی کارەبا، جووڵانهوهی نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لە دژی حکومەتی هەرێمی كوردستان تۆمارکرد.
ئاوێنە: لە 4ی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم نرخی کارەبای لەبەشێك لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان کە ناسراون بە(سیتییەکان) بۆ 156 دینار بۆ هەر یەکەیەکی کارەبا زیاد کرد و پێشتریش نرخی کارەبای لەسەر خاوەن دوکان و فرۆشگاکان زیادکردبوو.
لەو بارەیەوە سانا کەمال، پارێزەری دانیشتووانی ستییەکان رایگەیاندبوو: دانیشتوانی سیتییەکان خاوەن سەرمایە نین تا کرێی کارەبایان لەسەر زیادبکرێت و بەشێکیان فەرمانبەری حکومەتن و بەهۆی گرانی خانووبەرەی ناوشارەوە روویان لە سیتییەکان کردووە و دەڵێت، "گەر وەڵامی رەخنەکانمان نەدرێتەوە رێکاری دیکە دەگرینە بەر بەرامبەر حکومەت".
چەندین مانگە خاوەن دوکانەکان لە بازاڕ و ناوچە پیشەسازییەکانی هەرێمش بەردەوام رەخنە لە حکومەتی ههرێم دەگرن بەهۆی زیادکردنی باج و رسومات بە دوو هێندە و سێ هێندە تەنانەت باج و رسومات لەسەر تابلۆی دوکانەکانیش زیادکراوە.