ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی هێزەكانی توركیا بۆ سەر گوندەكانی باكووری شاری منبج، دوو سەربازی سووریا كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.
ئاوێنه: ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كرد، ئەمڕۆ كاتژمێر ٧:٣٠ خولەكی بەیانی هێزەكانی توركیا و چەتەكانی خاڵێكی سەربازیی هێزەكانی ڕژێمی سووریایان لە گوندەكانی توخار و عەون دادات لە باكووری شاری منبج كردە ئامانج.
ئاژانسی هاوار سەبارەت بە كوژران و برینداركردنی سەربازانی ڕژێمی سووریا لەلایەن دەوڵەتی توركەوە زانیاری نوێی بڵاو كردەوە.
ڕایانگەیاندووە، بەهۆی ئەو بۆردوومانەی توركیاوە دوو سەربازی هێزەكانی حكومەتی سووریا كوژران و چواری دیكەش برینداربوون.
جێگای ئاماژەیە، هێزەكانی توركیا بە قوڵایی چەندین كیلۆمەتر لە ناو خاكی سووریادان و هێرش دەكەنە سەر شەڕڤانان و هێزەكانی سووریا، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی چەندین گرووپی چەتە دەکەن لەو وڵاتەدا.