په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌به‌غدا بەدوری دەزانێت لەم خولەی پەڕلەماندا یاسای نەوت و غاز پەسەندبکرێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات "لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی یاساکە، ئه‌گه‌ری هه‌یه کێشەو ناکۆکیی سیاسیی سەرهەڵبدەن".
ئاوێنە: مەحما خەلیل، پەڕلەمانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق بە پێگەی مەعلومە_ی راگەیاندوە: "پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز یەکێکە لەگرنگترین یاسا ئابوورییەکان کە پەیوەندیی نێوان ناوەند و هەرێم رێکدەخات".
باسی له‌وه‌شكردووه: "نیازێک لەناو هه‌موو هێزه سیاسییه‌کاندا هەیە بۆئەوەی یاساکە پەسەندبکرێت، بەڵام زۆر قورسە لەم خولەی پەڕلەماندا بتوانرێت دەنگی لەسەربدرێت و تێپەڕێنرێت، وەک ئەوەی هەندێک کەس بانگەشەی بۆ دەکەن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد: "پەسەندکردنی یاساکە پێویستی بەلێکۆڵینەوەی ورد هەیە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئامانجە تەکنیکی و سیاسییەکان"، هه‌روه‌ك به دووریشی نه‌زانیوه، لەکاتی گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی یاساکە ناکۆکیی و جیاوازیی سیاسیی سەرهەڵبدەن.
یاسای نەوت و غاز کە یەکێکە لەیاسا هەرە گرنگەکانی وڵات، لە خولی یەکەمی پەرلەمانەوە تا ئەمڕۆ بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند راگیراوە و نەتوانراوە دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام پێدەچێت لەم خولەی پەرلەماندا لایەنە شیعییەکان بیانەوێت یاساکە بەو جۆرە پەسەندبکەن کە خۆیان دەیانەوێت، ئەمەش ترسی لای دەسەڵاتدارانی هەرێم دروستکردووە.