بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە لەدەربەندی رانیە دۆزرایەوە، کە ناسنامەی نادیارە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک کە رەگەزی مێیە بە خنکاوی لەدەربەندی رانیە دۆزرایەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی لەلایەن تیمی غـەواســی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین تەرمەکەی دەرهێنرایەوە لەئێستادا تەرمەکە لەپزیشکی دادی رانیەیە و ناسنامەشی دیار نییە.