حکومەتی ھەرێم، وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی ڕاگرت
  2023-08-21       380       

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیریی و خانووبەرەی راگرت.

ئاوێنە: سەرچاوەیەک بە میدیای پارتی راگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیریی و خانووبەرە لە هاووڵاتییان.

لە چەند رۆژی رابردوودا مەسعود بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە و راگرتنی وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەو پارێزگایە  بوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×