وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند، دوای برینداربوونی، سەربازێکیان لە شاری هەولێر گیانیلەدەستداوە.
ئاوێنه: وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند:" سەربازێکی وڵاتەکەمان بە ناوی نیکۆلا لاتۆرت، لەکاتی مەشقکردن بە هێزە عێراقییەکان بە سەختی بریندار بووە و دەستبەجێ لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە سەربازەکەمان کە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەشداری لە راهێنانەکانی رووبەڕوبوونەوەی مینی تەقەمەنیدا کردووە، گیانیلەدەستدا".
