باڵیۆزى ئێران له‌عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجامدانى گه‌شتى ئاینى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌چله‌ى ئیمام حسه‌ین به‌خۆڕایی نییه‌و پێویسته ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى له‌ئێرانه‌وه دێن پاره‌یان پێبێت.
محه‌مه‌د كازم سادق باڵیۆزى ئێران له‌عێراق ڕایگه‌یاند، زیاره‌تكارانى شیعه كه دێنه عێراق پێویسته ئاگاداربن كه ئه‌نجامدانى گه‌شتى ئاینى به‌خۆڕایی نییه‌و پاره‌ى تێده‌چێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، پێویسته زیاره‌تكاران به‌پاسپۆرتى ئێرانى‌و به‌فه‌رمى له‌ده‌روازه فه‌رمیه‌كانى عێراقه‌وه داخڵ ببن‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌رچى حكومه‌ت‌و گه‌لى عێراق ئاسانكاریى زۆریانكردوه، به‌ڵام زیاره‌تكارى وڵاته‌كه‌ى كه دێنه عێراق پێویسته تێچوى گه‌شته‌كانیان پێبێت.
به‌هۆى بونى مه‌زارى كۆمه‌ڵێك ڕه‌مزى دیارى په‌یڕه‌وانى مسوڵمانانى شیعه مه‌زهه‌ب ساڵانه ملیۆنان زیاره‌تكارى شیعه‌ى ئێرانى‌و ئه‌فغانى پاكستانى وڵاتانى تر ڕوو له‌عێراق ده‌كه‌ن.