وەزارەتی تەندروستی حكومهتى ههرێم جارێكى دیكه لهبارهى ئهو نهخۆشخانهیهى ههولێرهوه هاتهدهنگ كه منداڵێكى تازه لهدایكبوى تێدا ئازاردرا، ڕایدهگهیهنێت، "ئەو نەخۆشخانەیە هەوڵی بەلاڕێدابردنی ئەو بابەتە دەدات"، دهشڵێت، "ئهوكهسهى بهناوى نهخۆشخانهكهوه قسهیكردوه هیچ پهیوهندییهكى بهنهخۆشخانهكهوه نییه".
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لهڕونکردنەوەیەکدا ئاماژهى بهوهكردوه، "لەپرێس كۆنفرانسێكی دوێنێدا سەبارەت بەئازاردان و پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو، دوور لە هەموو رەوشتێكی پزیشكی و یاسایی و زانستی، وەزارەتی تەندروستی چەندین رێكار و سزای یاسایی گرتۆتەبەر، بەڵام بەداخەوە لەلایەن نەخۆشخانەكە هەوڵ دراوە بۆ شێواندنی راستییەکان و پاساوهێنانەوە بۆ ئەم دیاردە قێزەوەنە".
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵدەدرێت رای گشتی و پرۆسەی لێكۆڵینەوە بەلارێدا ببرێت و بشێوێندرێت لەجیاتی ملكەچ بوون بۆ یاسا و داوای لێبووردنكردن بەرامبەر ئەو دیاردەیەی ناخی هەموو کۆمەڵگای هەژاند کە دەبێتە هۆکاری لاوازکردنی متمانەی هاووڵاتییان.
لە روونکردنەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەشکراوەتەوە، دروستکردنی لیژنەی لێکۆڵینەوە کاری نەخۆشخانەکە نییە بەڵکو بەیاسای مافی نەخۆش ژمارە 4ـی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوەی کارپێکراو، ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە تەنیا کاری وەزارەتی تەندروستییە بەئامادەبوونی دادوەر و نوێنەری داواکاری گشتی.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردووە، "بەڕێزێک بەناوی سەرپەرشتیار قسەدەكات لەكاتێكدا ئەو بەڕێزە سەرپەرشتیار نییە بەفەرمی و هیچ سیفەتێکی بەڕێوەبردنی نییە، تەنانەت رێگەپێدراویش نییە لە لیستی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەم نەخۆشخانەیە و هیچ پەیوەندییەکی فەرمی نییە و كارمەندەكانیش ناویان لە لیستی ڕێگە پێدراوی فەرمی نییە بۆ كاركردن لەم نەخۆشخانەیە و ئەو بەڕێزەی بەناوی نەخۆشخانە قسەدەكات تەواو نایاساییە، چونكە پزیشكی نیشتەجێی دێرینە و پسپۆڕ نییە بەڵکو لەژێر راهێنان و مەشقكردندایە و بۆی نییە بەناوی نەخۆشخانە قسە بكات".
هەوەها وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، جەخت لەسەر بەردەوامی رێکارەکان دەکاتەوە و لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە دادەنرێت و رێکاری یاسایی وەردەگیرێت لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و گەیاندنی راستییەكان بە هاووڵاتییان.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا لە رۆژی (19ـی ئابی 2023) کە وادەردەکەوێت لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، دوو پەرستاری کچ وێنەی منداڵێکی کۆرپە دەگرن کە تازە لەدایکبووە و یەکێک لە پەرستارەکان، بەشێوەیەکی توند مامەڵە لەگەڵ منداڵەکە دەکات و ئازاری دەدات و بە دەستێک منداڵەکە لە بە گەرتنی هەردوو پێی بەرزدەکاتەوە.
دوای ئەوەش لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی رایەگەیاند، پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4ـی ساڵی 2020 و رێنمایی جێبەجێکردنی مافی نەخۆش ژمارە 4ـی ساڵی 2022، وەزارەتی تەندروستی لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك كە تێیدا مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان پێشێل دەكرێت، بە دواداچوون و لێكۆڵینەوە دەكات.
هەروەها وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژی (یهكشهممه 20ـی ئابی 2023) لە راگهیهندراوێكی ئاماژەی بەوەکرد، دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری رێككاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازە لەدایكبوو لە نەخۆشخانەی (ئەربیل ئینتەرناشناڵ)ی تایبهت، لە رێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراو كرا بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە و بڕیاردرا بە بە دوورخستەنەوەی دوو پەرستارەکە و سزادانی نەخۆشخانەکە.