هەولێر.. ١١ کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتی دراو و یاریکردن بە نرخ دەستگیرکران
  2023-08-22       256       

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی ١١ کەسی لە هەولێر بە بە تۆمەتی قاچاخچێتی دراو و یاریکردن بە نرخ راگەیاند.

ئاوێنه‌: دەزگای نیشتمانی عێراق رایگەیاند:" بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و درێژەدان بە زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگاکەمان، لە بەدواداچوونێکدا بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان و ئەو کەسانەی یاری بە نرخ دەکەن، لەژێر رۆشنایی دانپێدانانی ئەو کەسانەی پێشتر لە بەغدا دەستگیرکرابوون، توانرا لە شاری هەولێر ١١ کەس دەستگیربکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا دانپێدانان لەسەرجەم تۆمەتبارەکان وەرگیراوە و دانپێدانانەکەشیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە بە مەبەستی گرتنەبەری رێککاری پێویست بەرامبەریان بەگوێرەی یاسا".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×