ڕۆژنامه‌ی (العرب)ـی چاپی له‌نده‌ن له ژماره‌ی ئه‌مڕۆ و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق بڵاو كردۆته‌وه و ئه‌جێندا و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ڕوون كردۆته‌وه.
ئاوێنه: ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم ئاماده‌سازیی ده‌كه‌ن بۆ پێشوازییكردن له هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا؛ به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵیك پرسی گه‌رمی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه؛ سه‌ردانه‌كه‌ی فیدان بریتییه له زه‌مینه‌سازیی بۆ سه‌ردانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه بڕیار بوو مانگی ڕابردوو بچێته به‌غدا، به‌ڵام هێشتا دیار نییه كه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ردۆغان به ناردنی فیدان ده‌یه‌وێت بزانێت وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌توانێت له‌و پرسانه‌دا چی به چی بكات پێش ئه‌وه‌ی خۆی سه‌ردانی به‌غدا بكات.
(العرب) له زاری چاودێرانه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات سه‌ردانه‌كه‌ی فیدان سرووشتێكی هه‌واڵگرییانه‌ی هه‌یه وه‌كو ئه‌وه‌ی هاكان فیدان هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌ركه‌كه‌ی پێشوویدا بێت كه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا بوو، چونكه به وته‌ی ئه‌و چاودێرانه فیدان ده‌یه‌وێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به‌م سرووشته هه‌واڵگرییه ڕه‌نگڕێژ بكات.
ئه‌و چاودێرانه ده‌پرسن ئایا كارێكی ئاساییه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێكی دراوسێ سه‌ردانی پایته‌ختی هه‌رێمێكی هاوسێی بكات؟ له‌كاتێكدا كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تیی توركه‌كان له‌گه‌ڵ كورد ئه‌وه‌یه كه به هه‌موو جۆرێك باسكردنی هه‌ڵوێستێكی كوردانه‌ی سه‌ربه‌خۆ جا له‌سه‌ر خاكی خۆیان بێت یان له سه‌ر خاكی دراوسێكانیان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه؟
به‌پێی ڕۆژنامه‌كه، هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ردانه‌كه‌ی فیدان بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه هه‌ر له بنه‌ماوه هه‌ولێر ڕایه‌ڵه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیی هه‌واڵگرییانه‌ی پته‌و به ئه‌نقه‌ره‌وه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه، هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌واڵگرییه پته‌وه‌شه وای كردووه ڕێی به توركیا داوه ده‌ست بداته تیرۆركردنی چالاكوانانی كورد و تورك و سوری، هه‌روه‌ها به درۆنه‌كانی چالاكی سه‌ربازیی له‌سه‌ر خاكی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌دات به زۆنی سلێمانیشه‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌یاره‌كه‌ی پارتییدایه كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشی كردۆته‌وه به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی ناڕسته‌وخۆ ددانیان ناوه به‌وه‌ی كه خولیا هه‌واڵگرییه‌كانی فیدان به‌شێك ده‌بن له‌و گفتوگۆیانه‌ی ده‌یانكات كه پرسه‌كانی ئاساییشی سنووره هاوبه‌شه‌كانی عێراق و توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان و دۆسێی ئاو و ئاڵووێری بازرگانییش له خۆده‌گرێت و دۆسێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش سه‌رتۆپی بابه‌ته‌كانی گفتوگۆكان ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی (العرب) ئاماژه‌شی به‌وه داوه توركیا هه‌میشه بیرۆكه‌ی هه‌بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێم وه‌كو پاساوێك بۆ فراوانكردنی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی له كاروباری عێراق به‌كار ده‌هێنێت له‌كاتێكدا هێزه كوردییه‌كه چه‌ندێك له‌ناو خاكی عێراق چالاكیی هه‌یه زۆر زیاتر له‌وه له‌ناو خاكی توركیاشدا چالاكیی سه‌ربازیی ئه‌نجام ده‌دات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌ردۆغان "ئه‌زموونه بازاڕییه‌كه‌ی" خۆی به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆرتر ئاوی دیجله و فورات به‌ر بداته‌وه بۆ عێراق و له به‌رانبه‌ردا عێراق ڕازیی بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و قه‌ره‌بووه بێت كه دادگای بازرگانیی سه‌ر به ژووری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تیی له پاریس سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر توركیادا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق".
ڕۆژنامه‌كه له زاری شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه محه‌مه‌د شیاع سووانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌م دواییه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا كه هێزه كوردیی و سوننه و شیعه‌كانی تێدایه و ئێستا له عێراقدا ده‌سه‌ڵاتدارن، داوای كردووه له به‌رانبه‌ر داوای توركیادا بۆ وازهێنان له قه‌ره‌بووه‌كه‌ی دادگای پاریس نه‌رمیی بنوێنن به ئامانجی ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ست پێ بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر به وته‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌ستئاوه‌ڵا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسێی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا یه‌كلایی بكاته‌وه.
به‌پێی وته‌كانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت؛ وه‌ستانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم چه‌ند هێنده‌ی قه‌ره‌بووه‌كه‌ی توركیا زیانی به ئابووریی عێراق گه‌یاندووه، بۆیه به بڕوای ئه‌و ده‌بێت به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌نارده‌كردنه‌وه‌كه ده‌ست پێبكاته‌وه.
ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه پشتبه‌ست به بۆچوونی چاودێران پێیوایه ئه‌م پاساوه‌ی جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق درووست نییه و عێراق پێویستیی به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت نییه له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه، چونكه توانای هه‌نارده‌كردنی ته‌واوی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی له به‌سڕه‌وه هه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌نارده‌كردن له به‌نده‌ره توركییه‌كه‌شه‌وه بووه‌ستێت عێراق هیچ زیانێك ناكات، به‌ڵام ئه‌و چاودێرانه پێیانوایه نه‌رمینوواندنی سوودانی ته‌نیا به ئامانجی سه‌رخستی پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی (ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان)ـه كه به‌سڕه ده‌به‌ستێته‌وه به به‌نده‌ری مێرسین له توركیا و درێژییه‌كه‌ی 500 كیلۆمه‌تره و تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاره.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی به یاددا هێناوه‌ته‌وه كه له مانگی سێی ئه‌مساڵدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی توركیای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان تاووتوێی چه‌ندین پرسی ئابووریی و ئه‌منی و بازرگانیی و سیاسیی و وزه و سه‌رچاوه‌كانی ئاویان كرد.
"تاكه ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه به‌ردانه‌وه‌ی كه‌مێك زیاتری ئاوی دیجله و فورات بوو بۆ عێراق كه عێراقییه‌كان به ئه‌نجامێكی لاواز و بێكه‌ڵك له‌قه‌ڵه‌میان دا ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به بازرگانیی نێوان توركیا و عێراق كه هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه"، ڕۆژنامه‌كه وای نووسیوه.
پێشیوایه عێڕاق توانای فشاری هه‌یه چونكه "ته‌نیا كاڵای خوارده‌مه‌نیی كه توركیا هه‌نارده‌ی عێراقی ده‌كات ده‌گاته 8 ملیار دۆلار و عێراق ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاگرتنی ئه‌و بازرگانییه بكات و له وڵاتانی دراوسێی وه‌كو ئه‌رده‌ن و سعودییه یان له میسڕه‌وه ئه‌و كاڵایانه هاورده‌بكات و توركیا ناچاری سازشكردن بكات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پرسه‌كان".
ڕۆژنامه‌كه ڕاپۆرته‌كه‌شی به‌وه كۆتایی هێناوه كه به‌ر له چه‌ند ساڵێك پشكی عێراق له ئاوی دیجله و فورات نزیكه‌ی 42 ملیار مه‌تر سێجای ساڵانه بوو، به‌ڵام دوای ساڵی 2003 به‌رده‌وام ئه‌و ڕێژه‌یه دابه‌زیوه و ئێستا توركیا ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ عێراق به‌ر ده‌داته‌وه.