عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، "پارتی ئه‌وه‌نده فه‌وج و هێزی لابەلای هه‌یه، نایه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وە." دەشڵێت"پارتی به بیانوی جیاجیا له رێگا‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی په‌كخستوە."
ئاوێنە: عوسمان سێده‌ری، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئەمڕۆ سێشەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی حزبەكەی راگەیاند"بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆبونه‌وه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌ئكیدیان له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه پارتییه ئه‌وه‌نده فه‌وج و هێزی لابەلای هه‌یه، نایه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبگرێته‌وه".
ئەوەشی خستۆتەڕو"له كابینه‌كانی پێشودا هه‌وڵی جدیی هه‌بون بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌م كابینه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر هه‌نگاوه‌كان گه‌شه‌یان پێنه‌درا، به‌ڵكو له‌مپه‌ریش بۆ پرۆسه‌كه دروستكراو ئه‌و هه‌وڵانه‌شی هه‌بون له‌ناوبران، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی پارتی به بیانوی جیاجیا له رێگا‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی په‌كخستوه."