لە رۆژی هەینییەوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن
  2023-08-22       476       

شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە رۆژی هەینی 25ی ئابەوە، پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان 3 بۆ 4 پلە نزم ببنەوەو لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوشدا نزمبونەوەیەكی بەرچاوتر بەخۆیانەوە ببینن.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری یەکەم بارستە ھەوای فێنکی ئەم وەرزەوە بەھۆی چالاکبونی نزمەپاڵەپەستۆیەکەوە لەسەر رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست کە لە رۆژی ھەینیەوە 25ی ئاب کاریگەرییە سەرەتایەکانی دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان 3 بۆ 4 پلە نزمبونەوە بەخۆیانەوە ئەبینن و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی گەرما دوردەخاتەوە لەسەر ناوچەکانمان."

ئەوەشی خستۆتەڕو، پلەکانی گەرما بەھۆی گەیشتنی سەنتەری ئەم بارستە ھەوایەوە لەناوەڕاستی ھەفتەی داھاتودا نزمبونەوەیەکی زیاتر بەخۆیانەوە ئەبینن و پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەی خوارەوە لەسەرەتای ھەفتەی داھاتودا نزم ببنەوە:

ھەولێر 41 بۆ 42 پلە

سلێمانی 39 بۆ 40 پلە

دھۆک 40 بۆ 41 پلە

کەرکوک 42 بۆ 43 پلە

گەرمیان 43 بۆ 44 پلە

لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوشدا بەمشێوەیە نزم دەبنەوە:

ھەولێر 39 بۆ 40 پلە

سلێمانی 37 بۆ 38 پلە

دھۆک 38 بۆ 39 پلە

کەرکوک 40 بۆ 41 پلە

گەرمیان 42 بۆ 43 پلە

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×