لە كەركوك دو كرێكار بە تەزوی كارەبا گیانیانلەدەستدا
  2023-08-22       324       

ئەمڕۆ سێشەممە، دو كرێكار لە كەركوك لەكاتی كاركردندا بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیان لەدەستداو دوانی دیكەش برینداربون.

ئاوێنە: رزگار سەعید، لێپرسراوی لقی كەركوكی سەندیكای كرێكاران لە لێدوانێكدا رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دو كرێكار بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانیانلەدەستدا و دوانی تریش برینداربون، ئەوەش لەكاتی كاركردندا لە گەڕەكی ئازادی شاری كەركوك.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەشت كرێكار لەكاتی كاركردندا  گیانیانلەدەستداوە و 10ی تر برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×