دەزگای ئاسایشی هەرێم: چوار تۆمەتبار لەسەر مامەڵەكردن بە شوێنەوارەوە دەستگیركران
  2023-08-22       330       

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ماڵێکدا دەستیانگرت بەسەر چەندین سکە و پارچەی مێژویی و شوێنەواری، چوار تۆمەتباریشیان دەستگیرکرد لەسەر مامەڵەكردن بەو پارچە شوێنەوارانەوە.

ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمشەو سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 17/8/2023، توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن، هەستاون بە مامەڵەکردن بە چەندین (سکە)ی قەبارە جیاواز و (دو پەیکەری) هونەری مێژویی دەستیان بەسەرداگیرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، تۆمەتباران لە ڕەگەزی (نێر)ن، دانیشتوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینن، لە ئێستادا بە ماددەی 24 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×