پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەگەر عێراق بەردەوام بێت لە نەناردنی مافی خەڵكی هەرێمی كوردستان ئەوا هەرێم قسەی جیدی خۆی دەبێت. لەبارەی ئەوەی قسە جیدییەكەی حكومەتی هەرێم كشانەوە دەبێت لە عێراق؟ ئەو دەڵێت: قسەكە هەڵدەگرین بۆ ئەو كاتەی كە پێویستە بكرێت.
ئاوێنە: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو سێشەممە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیای پارتی رەخنەی لە سەردانەكەی وەزیری نەوتی عێراق بۆ توركیا گرت و وتی، "وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه سه‌ردانی توركیای كردوه، پێشێلی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، له كاتێكدا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، خودی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه، به‌ڵام وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندی یاوه‌ری به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان چونه‌ته ناو ئه‌و دۆسیه‌یه‌و تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی، كه پێویست بو هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له گفتوگۆكان."
وتیشی"له‌مه‌وه رون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و پرسه به سیاسی كراوه نه‌ك ته‌كنیكی، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بابه‌ته درێژه‌ی كێشاوه، نه‌خاسمه ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كان مه‌به‌ست بێت یان هه‌ر كارێكی دیكه‌ی ته‌كنیكی مه‌به‌ست بێت، ده‌بو له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردودا چاره‌سه‌ر بكرایه، به‌ڵام رون بوه‌ته‌وه بابه‌ته‌كه سیاسییه‌و ته‌كنیكی نییه."
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین شاندی بۆ به‌غدا نارده‌وه، به‌ڵام ئه‌وان دوای هه‌ر چاره‌سه‌رێك، كێشه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌یش په‌یوه‌سته به‌و خواست و عه‌قڵییه‌ته‌ی چاوی له دوباره به ناوه‌ندكردنه‌وه‌ی عێراق و سڕینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌یشدا عه‌قڵییه‌تێكی كوردی هه‌یه پشتوانی له‌و عه‌قڵییه‌ته عێراقییه ده‌كات.
وتیشی، شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ینی 25ـی ئابی 2023 سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه، بەڵام "چونی ئه‌و شانده تایبه‌ته به كاره‌كانی یاسای نه‌وت و غاز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له یاسای بودجه‌دا دروست بو، رو نه‌داته‌وه، كه تا ئێستا حكومه‌تی عێراق سه‌ره‌ڕای په‌سەندكردنیشی پێوه‌ی پابه‌ند نه‌بوه به‌تایبه‌ت بۆ ناردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌ریمی كوردستان."
سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی موچه‌ی مانگی ته‌موزی 2023، رایگه‌یاند، "هیچ شتێك نه‌ماوه تاوه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندی بۆ بنێرێته‌وه."
جه‌ختیشیكرده‌وه "هه‌رێمی كوردستان هه‌مو جۆره رێككه‌وتنێكی له‌باره‌ی بودجه و موچه‌وه كردوه‌و هه‌مو جۆره پابه‌ندییه‌كی سه‌ری جێبه‌جێ كردوه، بۆیه ناردنه‌وه‌ی شاند بۆ به‌غدا نازانرێت له پای چی بێت؟ بۆیه هاتنی موچه په‌یوه‌سته به راده‌ی پابه‌ندبونی حكومه‌تی عێراق به رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ناردنی مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ریش ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، ئه‌و كات هه‌رێمی كوردستان قسه‌ی جیددی خۆی ده‌بێت."
لەبارەی ئەوەی قسە جیددییەكەتان هەر لە چوارچێوەی گفتوگۆدا دەبێت و ناكشێنەوە لە عێراق؟ پێشەوا هەورامانی وتی"قسەكە هەڵدەگرین بۆ ئەو كاتەی كە پێویستە بكرێت."
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی نانه‌وتی واتا داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، عێراق داوای شتێك ده‌كات كه ناواقیعیی و نادادپه‌روه‌رییه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆی عێراق به‌گشتی 25 تریلیۆن بێت، داوای نیوه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له كاتێكدا له پرسی بودجه‌دا رێژه‌ی 12% و چه‌ند پۆینتێكیان بۆ هه‌رێمی كوردستان داناوه.