ئەندامێکی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک: نرخی کارەبا ناگۆڕێت وەک خۆی دەبێت
  2023-08-23       329       

ئەندامێکی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک رایگەیاند، پارەی کارەبا لە گەڕەکە ئاساییەکان هەر بە نرخی ئێستا دەبێت و تەنیا شێوازی پارەدانەکەی پێشوەختە دەبێت.

ئاوێنە: عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەى باڵای پێوەرى زیرەک رایگەیاند، “کارەبای 55 هەزار بەشداربوو کراوەتە پریپەید 40 هەزار هاوبەشی سیتیەكان و 10 هەزاریش هاوبەشی بازرگانی، سیستەمی پریپەید لە 19 ستیی هەولێر، بەکارهێنانی کارەبا لە 34 مێگاواتەوە بۆ 27 مێگاوات دابەزاندووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆی 25 هەزار بەشداربوو، حەوت هەزار سەرپێچیی کارەبا بنبڕ کراون، 320 مۆلیدە کوژاونەتەوە”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×