بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لەئەمڕۆوە پلەكانی گەرما رو لەنزمبونەوە دەكەن و لەحاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما تۆماردەكرێت كە 32 پلەی سیلیزیە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبنەوە بەراورد بەتۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی پێنجشەممە بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش 2-3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی :41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 47 پلەی سیلیزی