ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
  2023-08-23       331       

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ بەیانی، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ٨٨ هەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن ئەنجامدەدات.

ئاوێنە::کارنامەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چوار بڕگە لە خۆدەگرێت کە ئەندامانی ئەنجومەن دەنگی لەسەر دەدەن.

بڕگەی یەکەم، هێنانە کایەی گوندی ( خەرابەی نوێ) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی دووهەم، فراوانکردنی گوندی (کانی پانکە) سەر بە قەزای سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، بڕگەی سێهەم، فراوانکردنی سنوری گوندی (زڕگوێزی گەورە) سەر بە ناحەی تانجەرۆ، بڕگەی چوارهەم، گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ ناحیەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×