هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق‌و توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، "هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بۆریى توركیاوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئاوێنە: راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2023ی نێ,ان حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە ی تورکیا ده‌كراوه كه كۆبونه‌وه‌كه له‌میانی سه‌ردانی وه‌زیره عێراقییه‌كه بۆ ئەنقەرە بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردوولا جەختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه کە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە هێڵی بۆڕیی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023 زیانی بەرکەوتووە و وتویانه:"گرنگە لە زووترین کاتدا دووبارە دەست بە هەناردەی نەوت بکرێت.