وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگهیاند: وەرگرتنی یەکەیەکی نیشتەجێبوون بێ پێشەکی، بەشێوەی ئۆنڵاین فۆڕم پڕکردنەوە بەردەوامە و زیاتر لە 12 هەزار کەس بەشێوەی دروست فۆڕمەکەیان پڕکردوەتەوە.
ئاوێنە: مەریوان حەسەن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان بە كهناڵی رووداوی راگهیاند: تائێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس فۆڕمی وەرگرتنی شوقەیان پڕکردووەتەوە و کۆدی دڵنیاییشیان بۆ گەڕاوەتەوە.
ئهوهش لهكاتێكدایه كه 8ی ئەم مانگە، پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری وەرگرتنی شوقەی بێ پێشەکی بڵاوکرایەوە، لە هەفتەی یەکەمدا زیاتر لە 26 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پڕکردبووەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پڕکردنەوەکەیان دروست نەبووە کۆدیان بۆ نەگەڕابووەوە.
لهوبارهیهوه مەریوان حەسەن دەڵێت، هەرکەسێک کۆدی دڵنیایی بۆ نەیەتەوە، کەواتە ناوی بە دروستی تۆمار نەکردووە و ناوی ناچێتە نێو تیروپشکەوە.
سەبارەت بەوەی کۆدەکە چۆن دەگەڕێتەوە، توانا بەشیر، بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایگهیاندبوو: ۆد بۆ مۆبایل ناگەڕێتەوە، بەڵکو بۆ ئیمەیڵ دەگەڕێتەوە، هاوکات لەسەر وێبسایتەکەش دەردەکەوێت کە بارکۆدێکە و هەموو زانیارییەکانی کەسەکەی لەسەرە.