ئەو هێلکەیەی لە تورکیاوە دێتە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق شێرپەنجەی پێوەیە
  2023-08-23       917       

وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا ئاشکرایکرد، لێکۆڵینەوە لەو هێلکەیە دەکەن کە هەناردەی عێراق و تایوانی دەکەن، ئەوەش بەهۆی دۆزینەوەی دژە زیندەی Nitrofurans “نیترۆفوران” کە دەبێتەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئاوێنە: وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەیان کۆنترۆڵ و رێکاری نوێ دەگرێتەبەر بۆ هەناردەکردنی هێلکە، بەهۆی ئەوەی فرۆشتنی ئەو کاڵایانەی کە ئەم ماددەیەیان تێدایە زیاتر لە 20 ساڵە قەدەغەیە و وەزارەتی کشتوکاڵی تورکیا و لایەنی تەکنیکی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرمانسوڕما کە 20 ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک دژە زیندەی “نایترۆفوران” کە قەدەغەکرابوون لە تورکیا لە وەجبەیەک هێلکەدا بینرا کە هەناردە کرابوون”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×