سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت بەهۆى گەندەڵى و نەقۆستنەوەى فرسەتەکان هەرێم بەرامبەر بەغدا سەرجەم کارتەکانى سوتاون و هیچى بەدەستەوە نیە.
ئاوێنه: دکتۆر شێرکۆ جەودەت سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆى ناشەفافى لە داهاتەکانى هەرێم و نەبوونى هیچ وردبینیەک لە مووچە و خەرجى و داهاتەکانیدا، بۆیە بەغدا زۆر بێ منەتە بەرامبەر هەولێر.
دەشڵێت تاوەكو ئێستا هەرێم رازی نیە داهاتی نانەوتی بگەرێنێتەوەو بۆ بەغداو بەغداش بەم شێوەیە رازی نیە .