بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە لە هەولێر كۆببێتەوە.
ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، كۆبونەوەكە چەند تەوەرێكی ناوخۆیی و حزبی و پێشهاتی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت.
پێشتر ستران عەبدوڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: لە كۆبونەوەی رۆژی 20-8-2023 ی مەكتەبی سیاسی لە كەركوك، بڕیاردرا كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی لە یەك شوێن نەكرێن بەڵكو كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی هەفتەی داهاتومان لە هەولێر دەبێت.