هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلیمانی هۆشداری دەدات و دەڵێت، سەردانی هەمو دنیا بۆ عێراق و كوردستان ئاماژەی "مەترسیداریی دۆخەكەیە." دەشڵێت، "نەفرەت لە دوبەرەکیی بکەن و كورد بە گورگانخوارد مەدەن...ناكۆكی و بێباكی و نەكڵۆكیتان سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات."
ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا لەژێر ناونیشانی "بای پێش زریان" وتویەتی"ئەوەی دەیبینن؛ پەیوەندیی و سەرکەوتنی دیپبلۆماسیی ئێوە نییە، سەردانی هەمو دنیا بۆ عیراق و کوردستان، ئاماژەی مەترسیداریی دۆخەکەیە، بیری وردو تیژو دورو هێزی لۆژیک و تێگەیشتن لە ڕابردو، وەستایی بۆ ئێستا؛ دەوێت."
ئاماژەی بەوەشداوە"ڕێک ئێستا وەک سەرەتای سەدەی ڕابردوە، لەبری سەرزەنشتکردنی کارەکتەرەکانی ئەو سەردەمانە، سەرزەنشتی خۆتان بکەن، نەفرەت لە دوبەرەکی بکەن و مەردانە بیری دواتان هەبێت، کورد هەر دەمێنێت، خەمێک لەو مانە بخۆن، بە گورگانخواردی مەدەن."
جەختیشی كردۆتەوە"ناکۆکیی و بێباکیی و نەکڵۆکیتان؛ سەری ئەم ئەزمونەیش دەخوات."
هەڤاڵ ئەبوبەكر وتوشیەتی"شەڕو برسێتیی و ترس دنیای داگیرکردوە؛ یەکبن؛ با نەخورێین.. یەکبن؛ با نەبرێین..یەکبن؛ با نەکرێین.."