ته‌رمى ئه‌و دوو كچه‌ى له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه دیارنه‌مان‌و كه‌سوكاره‌كه‌شى پۆلیسیان ئاگاداركرده‌وه، به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕوبارى خازر دۆزرانه‌وه.
شه‌وى ڕابردوو كه‌سوكارى دوو كچ به‌ناوه‌كانى (خەڵات شەعبان خەلیل ته‌مه‌ن 20 ساڵ‌و حەنان ڕەمەزان 23 ساڵ) به‌هۆى دیارنه‌مانى كچه‌كانیان پۆلیسیان ئاگادارکردەوە.
دواى هه‌وڵ‌و گه‌ڕانێكى زۆر هه‌وڵه‌كان بێ‌ئاكام بون، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ ماسیگرێك له‌ڕوبارى خازر ته‌رمێكى بینیوه‌و ڕاسته‌وخۆ پۆلیسى لێ ئاگادارده‌كاته‌وه، دواتر تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى به‌په‌له گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه.
خه‌ڵات‌و حه‌نان هاوڕێى نزیكى یه‌كترن‌و دانیشتوى گوندى خەلیلکانی سەر بەناحیەی گردەسێنی سەر بەقەزای ئاکرێن.
لاى خۆیشیه‌وه عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ به‌میدیاكانى وتوه، "دوو کچ کە تەمەنیان لەدەوروبەری 20و 23 ساڵیدایە، لەڕوباری خازر خنکان‌و تەرمەکانیان دۆزرانەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراون‌و لەشوێنی ڕوداوەکەش مۆبایل‌و پێڵاوی دوو کچ هەبون".