فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە سیدەکان کردەئامانج، باس لە کوژرانی چەند کەسێک دەکرێت.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، بەرەبەیانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی، لەسەر رێگەی سنینێ لە قەزای سیدەکان کردووەتەئامانج و بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون.
تورکیا ناو بە ناو لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، ئۆتۆمبێلی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، ھەفتەی رابردوو بەھۆی بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی پێنجوێن، سێ کەس کوژران.