بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزێکی سوک لەکاتەکانی ئێوارە و سبەی هەینیش ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە سەرخۆ و مام ناوەند دەبێت، دەشڵێت، زیاتر ھەست بە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت و هەفتەی ئایندەش کەش فێنک دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری تۆزێکی سوک لەکاتەکانی ئێوارە، خێرایى با لە سەرخۆ و مامناوەند لەنێوان (15 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، مەوداى بینین/ لە نێوان (6 – 8) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.
بەپێی کەشناسی، سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە سەرخۆ و مام ناوەند ( 10 – 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆ ماوەی زیاتر لە دو ھەفتە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ژێر شەپۆڵێکی گەرمای بەھێزبو بەرزترین پلەکانی گەرما تا ئاستێکی پێوانەی لە وێستگەجیاجیاکان لەسەر ناوچەکەمان تۆمارکران، پێشبینی نزمبونەوەی پلەکانی گەرما پلە بە پلە لە سبەیەوە ڕۆژی پێنج شەممە دەستپێدەکات.
کەشناسی دەڵێت، رۆژی ھەینی زیاتر ھەست بە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکرێت و ڕۆژی دوشەممەش جیاوازی دابەزین لە پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەی 6—8 پلە نزمبونەوە دەبێت لە پلەکانی گەرما، رۆژی سێشەممە تا ڕادەیەک کەشەکە فێنک دەبێت.
رونیشیکردوەتەوە، تا ئێستا هاتنی ھیچ شەپۆلێکی گەرما لە مانگی نۆ تۆمارنەکراوە لە کاتی ھاتنی شەپۆلی گەرماش کاریگەری کەمترە وە ماوەی مانەوەی لە ڕۆژێک تێپەڕ ناکات، بەوەش دەتوانین بڵێین شەپۆلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 43 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 42 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 31 پلەى سیلیزى
سۆران : 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى