دوای رێکنەکەوتنی ئەنقەرە و بەغدا، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا دەگاتە هەولێر
  2023-08-24       442       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پرسی دۆسیەی نەوتی کوردستان تاوتوێ دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی دو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ وەزیری نەوت و شاندێکی عێراق کۆبوەوە و نەگەیشتنە رێککەوتن.

ئاوێنە: سەردانی ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دو رۆژلەمەوبەر ناوبراو لە لە ئەنقەرە لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و شاندێکی عێراق کۆبوەوە و لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد، بەڵام نەگەیشتنە رێککەوتن.

دوای ئەوەی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن کەمال موسلیم، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

ی ئەم مانگە، وەزیرانی نەوتی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەخت کۆبونەوە و باسیان لە گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد، دوای تەواوبونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆرییەکانی نەوت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، هەردو وەزیری نەوتی عێراق و وزە و سامانە سروشتیەکانی تورکیا لەدیدارەکەیاندا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی دوقۆڵی و ناوچەیی بەرژەوەندی هاوبەشیان کردوە، جەختیان لە گرنگی هێڵی بۆری نەوتی خاو لە نێوان عێراق و تورکیا و دەستپێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوتی خاو کردەوە دوای تەواوبونی کارە پێویستەکانی نۆژەنکردنەوە و پشکنین، لە دوای ڕوداوی بومەلەرزەکەی مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵ. 

دوای کۆبونەوەکەش غالب محەمەد، پەرلەمانتاری پێشوی عێراق رایگەیاند، "وەزیری نەوتی عێراق و تورکیا نەگەشتنە هیچ ڕێککەوتنێک، چونکە تورکیا دەیەوێت دەسەڵاتی گواستنەوە، عەمبارکردن، فرۆشتن و گەڕانەوەی پارەی لای (بۆتاشی تورکی)، کە ئەوەش لە دەسەڵاتی سۆمۆ زۆرترە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×