وەزیری وزەی توركیا: ئامانجمانە لەگەڵ حكومەتی هەرێم چەندین پڕۆژە لە بواری وزە جێبەجێ بكەین
  2023-08-24       610       

وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە سەردانێك گەیشتە هەولێر، رایگەیاند، ئامانجمانە لەگەڵ حكومەتی هەرێم چەندین پڕۆژە لە بواری وزە لە نەوتەوە بۆ غازی سروشتی جێبەجێ بكەێن.

ئاوێنە: ئاڵپئەرسلان بایرەكتار، وەزیری وزەو سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس، وتویەتی "ئێمە ئەمڕۆ لە هەولێرین بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسە هەنوكەییەكان بەتایبەتی هاریكاری لە بواری وزە."

وەزیری وزەی توركیا وتوشیەتی"ئامانجمانە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق چەندین پڕۆژە جێبەجێ بكەین كە بەشداربن لە دابینكردنی پێداویستییەكانمان لە هەمو بوارەكانی وزە، لە نەوتەوە تا غازی سروشتی."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×