۲۹۲ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی شنگال
  2023-08-25       218       

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی ٢٩٢ ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی دهۆکەوە بۆ شنگال ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، گەڕانەوەی ٢٩٢ ئاوارەی ئێزدی بە خۆبەخشانە لە کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆکەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ڕاگەیاند.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ڕۆژنیوز گەیشتوە ڕایدەگەیەنێت، ئەمرۆ ٢٩٢ ئاوارەی ئێزدی خۆبەخشانە لە کەمپەکانی ئاوارەکانەوە لە پارێزگای دهۆک گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەکانی نیشتەجێبوونیان لە شارۆچکەی شنگال لە پارێزگای نەینەوا، هەروەها فەرمان بە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە هەموو ئاسانکاری و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ خێزانە گەڕاوەکان دابین بکرێت .”

ئەوەش لە بەیاننامەکەدا هاتوە، گەڕانەوەی ئەم خێزانانە وەک بەشێک لە پلانی وەزارەت هاتووە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەکان لە وڵاتەکەدا و هاوتا لەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و حکومەتە خۆجێییەکان لە هەردوو پارێزگاکە جەختیشی کردەوە لەوەی “تیمە مەیدانییەکانی وەزارەت بەردەوامن لە تۆمارکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە دەیانەوێت بە شێوەیەکی خۆبەخش بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×