نوسینگەی سودانی: هەرێمی كوردستان بە 100 پاس بەشداری دەكات لە گواستنەوەی زیارەتكارانی چلە
  2023-08-31       412       

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، بۆ یەكەمجار هەرێمی كوردستان بە 100 پاسی نوێ بەشداری دەكات لە پلانی تایبەتی حكومەتدا بۆ گواستنەوەی زیارەتكارانی چلەی ئیمام حسێن.

ئاوێنە: ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، لە زاری سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڵاویكردەوە، پێشنیارییان بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردوە بەشداربن لە پلانی گواستنەوەی زیارەتكارانی چلە، پێشنیارەكە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان قبوڵكراوەو هەرێمی كوردستان بە دابینكردنی 100 پاسی نوێ بەشدار دەبێت لە گواستنەوەی زیارەتكاراندا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پلانی گواستنەوەی ئەمساڵی زیارەتكاران جیاوازە لە ساڵانی رابردو، بەفەرمانی سەرۆك وەزیران 1200 پاسی گەورە و 200 پاس بچوك بەكرێ گیراون لەپاڵ دابینكردنی 2000 پاس و ئۆتۆمبێلی حكومیدا بۆ گواستنەوەی زیارەتكاران.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×