كەركوك؛ ژنێك بەهۆی تەقینەوەو گڕگرتنی ئۆتۆمبێلێكەوە گیانی لەدەستدا
  2023-08-31       485       

ئەمشەو پێنجشەممە، لە ئەنجامی تەقینەوەی سیستمی غازی ئۆتۆمبێلێك لە كەركوك، ژنێك گیانی لەدەستداو كەسێكی دیكەش برینداربو.

ئاوێنە: بەپێی قسەی پۆلیس، ئۆتۆمبێلەكە لە بازاڕی حەسیرەكەی كەركوك تەقیوەتەوە، دو كەسی تێدابوە. یەكێكیان بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستداوە كە ژن بوەو ئەویدیكەشیان بریندارە.

برینداره‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر و ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ش ره‌وانەی‌ پزیشكی‌ دادی‌ كراوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×