پێشبینی بۆ كەشوهەوای مانگی ئەیلول؛ لە 10 رۆژی سەرەتادا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-08-31       372       

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت 10 رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلول پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بە چەند پلەیەك بەرزتربن لە چاو پلەكانی ئەمڕۆ كە دوایین رۆژی مانگی ئاب بو.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمشەو پێنجشەممە 31ی ئابی 2023، لە راگەیەندراوێكدا سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ مانگی ئەیلول، دەڵێت، پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لە مانگی داهاتودا نزیک لە تێکڕاییەکانی ساڵان ئەبن لەناوچەکانی عێراق لەسەرو تێکراییەکانەوە ئەبن.

ئەو شارەزایە رایگەیاندوە، 10 رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلول بەگشتی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لەسبەی هەینی 1ی ئەیلولەوە لەسەرجەم ناوچەکان بەڕێژەی 3 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، تا 10ی مانگ بەرێژەی کەم بەرزی و نزمی بەخۆیانەوە دەبینن، لەدوای 10ی مانگەوە ئەگەری گۆڕانکاری و نزمبونەوە ھەیە .

ئاراس جەبار سەبارەت بە باران بارین لەو مانگەدا، وتویەتی، بەگشتی حاڵەتی ھاوشێوەی دو رۆژی ڕابردو ئەگەری دوبارەبونەوەی ھەیە لەمانگی داھاتودا بەتایبەت لەنێوان 10 بۆ 14ی مانگ و کۆتایی مانگەکە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×